کۆمپانیای گواستنەوەی نێودەوڵەتی سیروان تەرابەری ماد (بە بەرپرسیاریەتی سنووردار)

دەربارەی ئێمە:

کۆمپانیای گواستنەوەی نێودەوڵەتی سیروان تەرابەری ماد نموونەی کۆمپانیا چالاک و بەناوبانگەکانی وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە بواری لۆجستیک و گواستنەوەی نێودەوڵەتی کاڵای وشک و بەرهەمەکانی نەوت (هەناردەکاری، هاوردەکاری و ترانزیت) لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئاسیا و ئەورووپادا و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵێکی زۆر بەرچاوی هەبووە لە گواستنەوەی نێودەوڵەتی و ترانزیتی دەریایی، جادە و هێلی ئاسنیدا.

ئەم کۆمپانیا بە هەبوونی ستافی شارەزا، پسپۆڕ، دڵسۆز و پابەند بە بەجێهێنانی ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکان نزیکەی 600 لۆری (ترێلەی تەخت، چادری، سەلاجەیی، ڕاکێشەری سەیارە و تانک) و لقی بریکاری کارامە و بەرپرس لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتە و توانیویەتی لە پێناو خزمەتی ناردن و بارهەڵگردا، بەتایبەتی ترانزیتی جادە و هێڵی ئاسنی و گواستنەوەی دەریاییدا لە ڕێگەی وڵاتی کۆماری ئیسلامی لە/بۆ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، وڵاتانی عێراق،تورکیا، کۆماری ئازەربایجان، ئەفغانستان، پاکستان، تورکەمەنستان، جۆرجیا، ئۆزبەکستان، تاجیکستان، ئەرمەنستان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی (دوبەی)دا ڕۆڵی ئەوتۆی هەبێت.

بە سەرنجدان بە گرنگی و پێگەی جوگرافیایی وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لەسەر ڕێی گواستنەوە و ترانزیتی کاڵا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و پارزەمینی ئاسیادا داندراوە، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم کۆمپانیایە هاندانی خاوەن کاڵاکان و بازرگانەکانە بۆ بەکارهێنانی ڕێگەی ترانزیتی وڵاتی ئێران و بەرزکردنەوەی ڕێژەی گواستنەوە و ترانزیتی کاڵا. لەم پێناوەدا ئەم کۆمپانیایە کوالیتی زۆر باش- خێرایی زیاتر و خاترجەمی کردووە بە نموونە و سەرپەڕەی ئیشی خۆی و هەوڵ دەدات بە ڕەزامەندی زیاتری مشتەری ڕێژەی ئیش و خزمەتگوزاری ناردن- بارهەڵگر و ترانزیتی جادە، هێڵی ئاسنی و دەریایی خۆی زیاد بکات.

This post is also available in: EnglishPersianAzerbaijan